ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
کە بای شوان
مێگەلی هەوری هەڵپێچا،
دە بلوێری برووسکی تووڕاند.

بێریی سروشت
سەتڵی زەوی
تەژی کرد لە شیری هەور.

وە من قاسپەقاسپی کەوم
لە داوێنی هەواری دڵم،
گوێ لێ بوو.

پڕ بە گەرووم
هاوارم کرد:
بە خێر بێیەوە ئەی بەهار!

پەراوێز edit