ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
شووشەی پەنجەرەی ژوورەکەم
بۆغ گرتبووی،
ئەمنیش وێنە ی ڕوخساری تۆم لێ کێشاوە.

ئێستە ئیتر هەرچی ڕۆژە ئەم پەنجەرە هەڵم دەگرێ و
وەک قابێکی کە تابڵۆکەی لێ دزرابێ
بۆ وێنەی ڕووی تۆ مان دەگرێ.

پەراوێز edit