ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
کاتێک شێعری خۆشەویستیی تۆ دەنووسم
—دەست بە تکا—

وشە دوای وشە چاوەڕێن،
دە پێم بڵێ ئەمن کامیان هەڵبژێرم:
خاک، نیشتمان، وڵات یا زێد؟

کاتێک فکری دووربوون لە باڵای تۆ دەکەم
—دەست بە تکا—

یەک بەدوای یەکدا چاوەڕێن،
دەپێم بڵێ ئەمن کامیان بە جێ بێڵم:
ژان و ئازار یا دەرد و ئێش؟

پەراوێز edit