شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: داوا کاتێک شێعری خۆشەویستیی تۆ دەنووسم—دەست بە تکا— وشە دوای وشە چاوەڕێن، دە پێم بڵێ ئەمن کامیان هەڵبژێرم: خاک، نیشتمان، وڵات یا زێد؟ کاتێک فکری دووربوون لە باڵای تۆ دەکەم —دەست بە تکا— یەک بەدوای یەکدا چاوەڕێن، دەپێم بڵێ ئەمن کامیان بە جێ بێڵم: ژان و ئازار یا دەرد و ئێش؟ ++++++++++++++++++++++