ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
«با»یەک دای لەسەر و قژم
سەر و قژم، بوون بە لق و پۆپی دارێ.
دار هەنارێ گوڵێکی خۆی گرتە سنگم
سنگیشم بوو بە گوڵجاڕێ.
کچێک قومێ ماچی دامێ و
دوو لێوم بوون بە ڕووبارێ.
کە منداڵێکی ڕواندایش، سەری خۆی و
مەمکی دایکی و
دەستی باوکی
لەڕێی TVەوە بۆ ناردم
دارم کوێر بوو
گوڵجارەکەم کۆچی کرد و
ڕووبارەکەم شینی کرد و
من ئەو شەوە هەڵبەستێک بووم
تا بەیانی تەم دای گرتم!

پەراوێز edit