شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: لە شەوێکدا «با»یەک دای لەسەر و قژمسەر و قژم، بوون بە لق و پۆپی دارێ. دار هەنارێ گوڵێکی خۆی گرتە سنگم سنگیشم بوو بە گوڵجاڕێ. کچێک قومێ ماچی دامێ و دوو لێوم بوون بە ڕووبارێ. کە منداڵێکی ڕواندایش، سەری خۆی و مەمکی دایکی و دەستی باوکی لەڕێی TVەوە بۆ ناردم دارم کوێر بوو گوڵجارەکەم کۆچی کرد و ڕووبارەکەم شینی کرد و من ئەو شەوە هەڵبەستێک بووم تا بەیانی تەم دای گرتم! ++++++++++++++++++++++