ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
زەریا و سێ کەس
لەو شەپۆلانە پەستتر و تووڕەترم
کە سەر ئەکێشن بە ڕۆخی بەردەڵاندا
شەو و سێکەس
لەو کورسییانەیش تەنیا ترم
کە کەس ناچێ بە لایاندا.
مێزێک، سێکەس
لەم بەرەوە پەرداخێکم سەرەونخون
لەو بەرەوە بەجووت یەکتری نۆش ئەکەن
زەریا و سێ کەس
شەو و سێ کەس
ڕقم لە سیانە و سێگۆشە و
سێ ڕیان و
هەموو ژمارە سێیەکە!
«بێ ئەوەی مۆڵەت وەرگرم»
منی تاک و منی زیادە و
منی دووکەڵ
هەستام ڕۆیشتم!

پەراوێز edit