شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: سیانە زەریا و سێ کەسلەو شەپۆلانە پەستتر و تووڕەترم کە سەر ئەکێشن بە ڕۆخی بەردەڵاندا شەو و سێکەس لەو کورسییانەیش تەنیا ترم کە کەس ناچێ بە لایاندا. مێزێک، سێکەس لەم بەرەوە پەرداخێکم سەرەونخون لەو بەرەوە بەجووت یەکتری نۆش ئەکەن زەریا و سێ کەس شەو و سێ کەس ڕقم لە سیانە و سێگۆشە و سێ ڕیان و هەموو ژمارە سێیەکە! «بێ ئەوەی مۆڵەت وەرگرم» منی تاک و منی زیادە و منی دووکەڵ هەستام ڕۆیشتم! ++++++++++++++++++++++