ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
- بەیانیت باش بەفری هاوڕێ!
بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ !
- خەمێک سپی!
- نیوەڕۆت باش نمەی بارانی غەریبی!
بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ !
- خەمێکی تەڕ.
ئێوارەت باش (با)ی بێ داڵدە!
بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ !
خەمێکی تیژ.
- شەو باش باڵندەی تاریکی!
بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ !
- خەونێ، نەبەفری تیا ئەنوێ و
نە باران ونە(با)و
نە تەنیایی و
نە چاوەکانی شاعیرێ!

پەراوێز edit