شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: خەم و خەم - بەیانیت باش بەفری هاوڕێ! بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ ! - خەمێک سپی! - نیوەڕۆت باش نمەی بارانی غەریبی! بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ ! - خەمێکی تەڕ. ئێوارەت باش (با)ی بێ داڵدە! بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ ! خەمێکی تیژ. - شەو باش باڵندەی تاریکی! بۆ تەنیاییم چیت هێناوە؟ ! - خەونێ، نەبەفری تیا ئەنوێ و نە باران ونە(با)و نە تەنیایی و نە چاوەکانی شاعیرێ! ++++++++++++++++++++++