ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
ئەوە ئێوەن، ئەمێستاکە، دیسانەوە
ڕەوە تیشک و ڕەوە زامی
ئەو پێ دەشتەن!
ئەوە ئێوەن، ئەمێستاکە، دیسانەوە..
«بای»ی سروودی مەشخەڵانن و لە پێشەوەن
بەڵێ ئێوەن، ئەمێستاکە، بەدەستەکانی گەرمیان
بە هاواری باوە شاسوار
بەسەری پردێ و کوڵەجۆ
لە دەروازەی سینەی ڕەشی کەرکوک ئەدەن
زۆرتان لەوێن.. ئەتانبینم:
مامەڕیشە بە چل گەزی پشتێنەوە
حەمە ڕەش و کاسکێتەکەی
مەلائەحمەدو ڕادیۆکەی
مەلائاراس و هەگبەکەی.. نازم و کۆڵە پشتەکەی
هەموو لەوێن.. ئەمێستاکە
تەنها حیلەی ئەسپەکانی شیعری من و
گرمەژنی هەوری دەنگی
فەرهاد سەنگاویتان کەمە!

پەراوێز edit