شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: حیلە و گرمەژن ئەوە ئێوەن، ئەمێستاکە، دیسانەوەڕەوە تیشک و ڕەوە زامی ئەو پێ دەشتەن! ئەوە ئێوەن، ئەمێستاکە، دیسانەوە.. «بای»ی سروودی مەشخەڵانن و لە پێشەوەن بەڵێ ئێوەن، ئەمێستاکە، بەدەستەکانی گەرمیان بە هاواری باوە شاسوار بەسەری پردێ و کوڵەجۆ لە دەروازەی سینەی ڕەشی کەرکوک ئەدەن زۆرتان لەوێن.. ئەتانبینم: مامەڕیشە بە چل گەزی پشتێنەوە حەمە ڕەش و کاسکێتەکەی مەلائەحمەدو ڕادیۆکەی مەلائاراس و هەگبەکەی.. نازم و کۆڵە پشتەکەی هەموو لەوێن.. ئەمێستاکە تەنها حیلەی ئەسپەکانی شیعری من و گرمەژنی هەوری دەنگی فەرهاد سەنگاویتان کەمە! ++++++++++++++++++++++