ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
من وامزانی تەوقەیەکە ڕاگوزاری و
ئیتر دەستم دەستەکانت بەجێ دێڵێ.
من وامزانی سەرنجێکە ڕێبوارانە و
ئیتر چاوت چاوەکانم بەجێ دیڵێ.
من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی.
ئەوا ئێستەیش
دەستەکانت بوونە هێلانەی هۆنراوەم.
من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی.
ئەوائێستەیش
چاوەکانت بوونە پرشنگی سەرچاوم
ئاه.. گیانەکەم!
لە ڕێ و بانی ئەم ئەوینە سپییەدا
ئێمە ئێستە بووین بە دەستێک
ئێمە ئێستە بووین بە چاوێک
ئێمە ئێستە بووین بە دڵێک
ئاه.. گیانەکەم!
دووکەس بووین و
لە جیهانی ئەم عەشقەدا
بووین بە کەسێک!

پەراوێز edit