ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
لەکۆتایی نامەکەتا
لەنامەکەی ئەمجارەتا
گیانە.. ئەڵێی:
من بەقەت چەند، خۆشم ئەوێی؟
ئازیزەکەم، وەک چۆن بەهار
ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپوولەی هەردە و نزار
هەنگی دڵدار
گوڵ باخی، ژینی خۆش ئەوێ
شیلەی شیرینی خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی.
یان چۆن بەفری چیای کوێستان
کانیی ڕوونی، ناو دارستان
تریفەی مانگیان، خۆش ئەوێ
گزنگی خۆریان، خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی!
ئازیزەکەم، ئەوەندەی خۆتت، خۆش ئەوێ
خۆم خۆشم ئەوێ!
خۆشم ئەوێی.

پەراوێز edit