بەیانیت باش!
من ناوم 'بولبولە'ە
خەڵکی ئەم باخچەیەم
دەمێکە باخەوانێکی تووڕەمان لێ پەیا بووە
نە گوڵێ نە دارێ نە مەلێ
بێ ئاگا بوون چۆن هاتووە و
کێ کردوویەتی بە باخەوان
بێجگە لە خۆی
باخەوانی لە خۆبایی
ناهێڵێ بە دڵی خۆم بخوێنم
ئەڵێ تۆ فڕینت شوومە و گۆرانییەکی لاساری
ئەڵێ تۆ بە قەد ڕیقنەیێک ڕێزی نیشتیمان ناگری
پێم ئەڵێ ئەم هەموو ناوزڕاندنی
سەر و سنەوبەر و دارسێوانە لە پای چی! ؟
پێم ئەڵێ تۆ وەڕسکەری وەڕسکەر
بەیانیان زوو پێش 'با' و پێش کازیوە و
بەر لە نیشتیمان خۆی لە خەو هەڵئەسی
بە جووکەجووک مێشکی ئەم درەختانەت بردووە!
تۆ خەوت لە ئاو لە گوڵ لە گیا زڕاندووە
ئەم هەموو زەردەزیڕەی پرسیارانە چییە ئەیانورووژێنی؟
پێم ئەڵێ ئەو دەنووکە دەنووکی خۆت نییە!
بۆیە بێزار بووم و ئەمەوێ ئەم باخچەیە بەجێ بێڵم و لە داخانا
سەری خۆم هەڵگرم و ڕوو بکەمە باخچەیەکی دوور دووری هەندەران!
ئاو
بێزاری خۆی بردە لای ڕەگەکان
ڕەگەکان بردییانە لای ناوقەدی دارەکان
ناوقەد بردییە لای لق و پۆپ
لق و پۆپ بردییە لای پژ و پۆ و گەڵاکان
ئەوانیش بردییانە لای چاودێر
و ئەویش بردییە لای سەرۆکی شارەوانی
و ئەویش بردییە لای نیشتیمان
نیشتیمانیش هیچ گوێی نەگرت
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
نیوەم خەونی مردووی خۆم ئەژمێرێ و
نیوەکەی تر بووەتە زەردەی کز و ماندووی خۆرنشینی چاوانم و
لە جەستەما بۆ بەرەوخوار دائەگەڕێ
لە قەراخ شار ئەگەمە کەناری ئێواران
بێزاری هەر لەگەڵمایە
ئێوارەو باش
من ناوم 'مەترە'یە
مەترەی ئەرزپێوان
بێزارم بێزار
ئەوە چەن ساڵە کۆمەڵەدەستێکی نیشتیمان لە بناری ئەو شاخەوە هەتا ناو شار ئەمکەنەوە و ڕامئەکێشن
جاری وا هەیە من چەند جار تەواو ئەبم
بەڵام ئەوان ئەرزەکانیان تەواو نابێ!
بێزارم بێزارم بێزار
ژمارەیەکم نییە جەستەی ژان نەکا و
شەوان نەیکەن بە ناڵەناڵ!
ئەڵێم لەوانەیە ڕۆژێ
وەختێ ئیتر بێ هیوا بووم
هەر خۆم بە خۆم بخنکێنم و
یاخود ئیتر لە تاوانا
هەستمە سەرپێ و خۆم هەڵدەم و
ئەڵقە ئەڵقە بچمە ملیان؟ !
ئەگەمەوە ناو تاریکی و ناو هەژاری و بەردەم ماڵێ
من خۆم ڕۆژ بووم بەڵام پڕیان کردم لە شەو
من خۆم گۆمیلکەی نێرگز بووم پڕیان کردم لە تینیێتی و پووش و پەڵاش
من بۆخۆم ئیستە و ئایندەم کەچی سواری مێژوویەکی کۆنیان کردم
غەڵغانێک و شمشێرێکی ژەنگاوییان دایە دەسم
بردییانمەوە بۆ ناو قەڵای تامارەکانی ڕابردوو
کە وڵات بوو بە چەتەووڵی هەڕەشە و
چی دەرگایە لێی داخستی
ئیتر شتێک نییە لەوا هەرگیز
تۆ پێی بڵێی خۆشەویستی
من تەڵاشم یان کۆتەرەم! ؟
هەموو جارێ خۆم ئەبینم
گێژاوێ خولم ئەدات و
ئەمباتە بنی بنەوە و
لە ناکاویش هەڵم ئەداتە سەرەوە
نە ئەوەتا بە ئێجگاری نوقم بم و
نە ئەوەتایش هەتاکوو سەر هەر لە سەرێ بمێنمەوە!
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
لە دووری دووری دوورەوە
بە قرخەقرخ 'با'یەکی پیرەمێرد دێت و
سمێڵێکم لێ با ئەدا و لەبەر دەمما ئیستێک ئەکا و
سەیری لێ دێ کە لە توخمی ئەویش بم و لەویش نەچم
سەیری لێ دێ هەورێکی تازەی پاراوم لە دەنگایە و
هەڵکردن و گڤە و قسەم ناچنەوە سەر لێڕەوار و دۆڵەکانی باپیرانم
سەیری لێ دێ خۆم دابڕیوە لە دەنگی و ناچمەوە سەر ئەو ئاوێنە پیرۆزانەی بە دیواری مۆزەخانەی جەستەی ئەوا هەڵواسراون
سەیری لێ دێ
ئەو ئەڕوات و من دەس ئەکەم بە هەناوما و ڕۆ ئەچم و بە برینا شۆڕ ئەبمەوە و هەرچی خەڵتەی درۆی مەڵاس و چی خەڵتەی شانازییە کە بەرئەگرن لە ئاوی ڕەوانی ڕۆحم و زەینم تۆپەڵ تۆپەڵ دەریان دێنم
دەس ئەگێڕم بەناو دڵما