زنجیرە بەردێکی ڕزیون
زنجیرە سەدەیەک، زنجیرە دووکەڵێ
زنجیرە پەیڤێکی بێ قاچن و ناڕۆن و
لە لەزمی خۆیاندا چەقیون
ئەی مێژووی ساتووری هەمیشە پاڵکەوتوو
باوێشکی جیهان و کیسەڵی زەمانە
من لێرە بە دواوە ناتوانم
قەت هەرگیز ناتوانم... پێت بڵێم
کە ڕێزە شانازیی ئاوساوت
زۆر جوانە
پاسارییەک بە باوکی وت:
سەری من سەری تۆ نییە... من فڕینێکی جیاوازم.
سەری من پڕ جریوەیەو سەری تۆ پڕ خۆڵەمێشە.
تۆ سەرت داوەتە دەستی )با(ی ڕابوردووی
باپیرەم و کونەبۆری ئەشکەوتەکان.
ئەوەندە کۆن و بەسەرچوون
هێندە ڕەش و هێند نسرمن
بۆنی گۆگردی مردن و بیرچوونەوەتان گرتووە.
من لە سەرما ڕووباری ئاوێنە هەیەو
من لە دڵما
ڕەنگ هەڵئەکاو ڕەنگ هاژەی دێ و
تۆ فڕینت گرمۆڵەی ناو هێلانەیەو
من فڕینم بە چاوی باڵ قوڵایی ئاسمان ئەبینێ!
تۆ دەنگی باڵت نووساوەو گەوجێتیت بۆتە یەقین و
من شەقژنم پڕ پرسیارەو
گومان چاومەو
خۆشەویستیی لە دەنووکما
بۆ سبەی ڕۆژم ئەخوێنێ!
شاعیرێکیش لە نیوەشەودا چڕاندی:
من باوکم نیم هەتا لە ڕێی شاخ و داخ و
دووکەڵ بۆنی بارووت و شەهیدەوە
ئەم نیشتمانەم ناسیبێ. من ئەو مێژووەم نەدیوە
بۆ ڕۆژێکیش نەچوومەتە ژێر دەواری و
بۆ جارێکیش چییە سواری
ئەسپی دەربەندێکی نەبووم.
یەک خەویشم بە خوێنی داروبەردەوە
بە زریکەو قیژەی ئاوو
بە ڕاکردنی درەخت و
بە سێدارەی حەپەساوو
بە پایتەختی قەمەکانەوە نەدیوە!
من بڵێم چی؟ !
ئەو ئەشکەوتانە ناناسم
کە هاوڕێی شەمشەمەکوێرەو باوکم بوون.
حیکایەتی ئەو حیلانەیشم بیر نییە
کە ئەو ئەیانگێڕێتەوە.
چاوی من دوور دوور ڕۆیشتووە.
ئەو تخووبەی جێهێشتووە. کە لای باوکم دوا
مەنزڵەو
لەو ڕەنگەی تێپەڕاندووە
کە لای باوکم تاقە ڕەنگەو
ئەو دەنگەیشی لە گوێدا نازرنگێتەوە
کە لای باوکم تەنها دەنگە گوێی لێبووە!
ئەم باوکەی من لە ئیستادا
لە دۆڵابێکی تەختەی کۆن زیاتر نییە
کە هەر بۆ فڕێدان باشە!
لە ڕادیۆیەکی پەڕپووتیش زیاتر نییە
کە هیچ کەسێ نایکاتەوە تا بیبیسێ.
لە شووشەیەک مەرەکەبی وشکەوەبوو... زیاتر نییە
کە یەک وشەی پێ نانووسرێ!
ئەم نیشتمانەی من تاقە نیشتمانە
ساڵی جارێکیش خۆی ناشوات
هەتا ئەمڕۆیش هەموو جارێ باوکم لەگەڵ نیشتماندا
قڕەقڕی ئەوەیانە ئەرز خڕە یاخود تەختە!
هەر شەوێکیش کە نیشتمان باوێشکی دا
باوکیشم ڕێک بەرامبەری باوێشک ئەدا!
هەردووکیشیان درەنگانێ
لەسەر چرپایەکی داری جیڕەجیڕکەر
بە جووت خەویان لێ ئەکەوێ
بۆ سبەینێش چێشتهەنگاوێ... هەڵئەسن و
دیسانەوە ئەو خەوانە بۆ یەکتری ئەگێڕنەوە
کە بە دوێنێوە دیویانن.
ئەگێڕنەوە...
لەدوای مەرگی ئەو نەورۆزە لەدایک بووم
تابووتەکەی لە گوڵاڵە و داری چوالە و
لاسکە نێرگز چێکرا بوون
ئەگێڕنەوە...
تاریکی مامانم بووە
چاوم لەناو سەر هەورێکی بەتاڵدا پشکووتووە و
ئەو کاتە تازە بە تازە... لە شاخەوە
هەتاو گەیشتبووە شار و
ئەو کاتە تازە بە تازە
جادەی ترساو پێی گرتبوو
تۆ نیشتمان! هەمووی کۆمەڵە وەرزێکە
ناوت بە گوێم ئاشنا بووە
من تۆم تەنها لەناو بازاڕی ڕێکلام و
زمانی لووسی دروشم و
شاشەی تیڤییەکاندا دیوە
من تۆم تەنها لە ڕێ و بانی
ئەو حیکایەت و شیعرانەدا بینیوە
کە هەندێ جار باوکم لەگەڵ ڕیش و سمێڵێکی زبرا
ئەیهێنانە ژێر لێفەوە و هەڕەشەیان لێ ئەکردم و
منداڵیمیان وەکوو کۆترێ ئەتۆقاند و
بە دارێکی ئەستوورەە پرسیاریان تیا ڕاو ئەنام و
لە دواییشدا باوکم بە زۆر... بە بێ ئەوەی خۆشم بوێن
دەستی پێئەکردمە ملیان
دووراودووریش لەو زیافەتە گەورانەدا و
لەسەر خوانی دوور و درێژی ورگن و غەبغەبەدار
تۆیان نیشانی من داوە
یا خود لەبەردەمی بانکە بەرزەکانی ئەوروپادا
کە هەموویان نهۆم نهۆم پێ ئەکەنن و
تۆیش لایانەوە وەستاوی
تۆیان نیشانی من داوە
لەسەر بورجی بەختی گەورەی ئەندەرێکی بازرگانی
یا خود لەناو وێنەیەکدا کە شەڕی ناوخۆ بە دەستە سوورەکانی خۆی گرتوێتی و
قاتەکەت خوێن ئەچێتەوە و
چۆن تەپ و تۆزی پشتەوەیش بێ دەربەستی
من تۆم بەو جۆرە بینیوە
زنجیرە سەدەیەک، زنجیرە دووکەڵێ
زنجیرە پەیڤێکی بێ قاچن و ناڕۆن و
لە لەزمی خۆیاندا چەقیون
ئەی مێژووی ساتووری هەمیشە پاڵکەوتوو
باوێشکی جیهان و کیسەڵی زەمانە
من لێرە بە دواوە ناتوانم
قەت هەرگیز ناتوانم... پێت بڵێم
کە ڕێزە شانازیی ئاوساوت
زۆر جوانە
پاسارییەک بە باوکی وت:
سەری من سەری تۆ نییە... من فڕینێکی جیاوازم.
سەری من پڕ جریوەیەو سەری تۆ پڕ خۆڵەمێشە.
تۆ سەرت داوەتە دەستی )با(ی ڕابوردووی
باپیرەم و کونەبۆری ئەشکەوتەکان.
ئەوەندە کۆن و بەسەرچوون
هێندە ڕەش و هێند نسرمن
بۆنی گۆگردی مردن و بیرچوونەوەتان گرتووە.
من لە سەرما ڕووباری ئاوێنە هەیەو
من لە دڵما
ڕەنگ هەڵئەکاو ڕەنگ هاژەی دێ و
تۆ فڕینت گرمۆڵەی ناو هێلانەیەو
من فڕینم بە چاوی باڵ قوڵایی ئاسمان ئەبینێ!
تۆ دەنگی باڵت نووساوەو گەوجێتیت بۆتە یەقین و
من شەقژنم پڕ پرسیارەو
گومان چاومەو
خۆشەویستیی لە دەنووکما
بۆ سبەی ڕۆژم ئەخوێنێ!
شاعیرێکیش لە نیوەشەودا چڕاندی:
من باوکم نیم هەتا لە ڕێی شاخ و داخ و
دووکەڵ بۆنی بارووت و شەهیدەوە
ئەم نیشتمانەم ناسیبێ. من ئەو مێژووەم نەدیوە
بۆ ڕۆژێکیش نەچوومەتە ژێر دەواری و
بۆ جارێکیش چییە سواری
ئەسپی دەربەندێکی نەبووم.
یەک خەویشم بە خوێنی داروبەردەوە
بە زریکەو قیژەی ئاوو
بە ڕاکردنی درەخت و
بە سێدارەی حەپەساوو
بە پایتەختی قەمەکانەوە نەدیوە!
من بڵێم چی؟ !
ئەو ئەشکەوتانە ناناسم
کە هاوڕێی شەمشەمەکوێرەو باوکم بوون.
حیکایەتی ئەو حیلانەیشم بیر نییە
کە ئەو ئەیانگێڕێتەوە.
چاوی من دوور دوور ڕۆیشتووە.
ئەو تخووبەی جێهێشتووە. کە لای باوکم دوا
مەنزڵەو
لەو ڕەنگەی تێپەڕاندووە
کە لای باوکم تاقە ڕەنگەو
ئەو دەنگەیشی لە گوێدا نازرنگێتەوە
کە لای باوکم تەنها دەنگە گوێی لێبووە!
ئەم باوکەی من لە ئیستادا
لە دۆڵابێکی تەختەی کۆن زیاتر نییە
کە هەر بۆ فڕێدان باشە!
لە ڕادیۆیەکی پەڕپووتیش زیاتر نییە
کە هیچ کەسێ نایکاتەوە تا بیبیسێ.
لە شووشەیەک مەرەکەبی وشکەوەبوو... زیاتر نییە
کە یەک وشەی پێ نانووسرێ!
ئەم نیشتمانەی من تاقە نیشتمانە
ساڵی جارێکیش خۆی ناشوات
هەتا ئەمڕۆیش هەموو جارێ باوکم لەگەڵ نیشتماندا
قڕەقڕی ئەوەیانە ئەرز خڕە یاخود تەختە!
هەر شەوێکیش کە نیشتمان باوێشکی دا
باوکیشم ڕێک بەرامبەری باوێشک ئەدا!
هەردووکیشیان درەنگانێ
لەسەر چرپایەکی داری جیڕەجیڕکەر
بە جووت خەویان لێ ئەکەوێ
بۆ سبەینێش چێشتهەنگاوێ... هەڵئەسن و
دیسانەوە ئەو خەوانە بۆ یەکتری ئەگێڕنەوە
کە بە دوێنێوە دیویانن.
ئەگێڕنەوە...
لەدوای مەرگی ئەو نەورۆزە لەدایک بووم
تابووتەکەی لە گوڵاڵە و داری چوالە و
لاسکە نێرگز چێکرا بوون
ئەگێڕنەوە...
تاریکی مامانم بووە
چاوم لەناو سەر هەورێکی بەتاڵدا پشکووتووە و
ئەو کاتە تازە بە تازە... لە شاخەوە
هەتاو گەیشتبووە شار و
ئەو کاتە تازە بە تازە
جادەی ترساو پێی گرتبوو
تۆ نیشتمان! هەمووی کۆمەڵە وەرزێکە
ناوت بە گوێم ئاشنا بووە
من تۆم تەنها لەناو بازاڕی ڕێکلام و
زمانی لووسی دروشم و
شاشەی تیڤییەکاندا دیوە
من تۆم تەنها لە ڕێ و بانی
ئەو حیکایەت و شیعرانەدا بینیوە
کە هەندێ جار باوکم لەگەڵ ڕیش و سمێڵێکی زبرا
ئەیهێنانە ژێر لێفەوە و هەڕەشەیان لێ ئەکردم و
منداڵیمیان وەکوو کۆترێ ئەتۆقاند و
بە دارێکی ئەستوورەە پرسیاریان تیا ڕاو ئەنام و
لە دواییشدا باوکم بە زۆر... بە بێ ئەوەی خۆشم بوێن
دەستی پێئەکردمە ملیان
دووراودووریش لەو زیافەتە گەورانەدا و
لەسەر خوانی دوور و درێژی ورگن و غەبغەبەدار
تۆیان نیشانی من داوە
یا خود لەبەردەمی بانکە بەرزەکانی ئەوروپادا
کە هەموویان نهۆم نهۆم پێ ئەکەنن و
تۆیش لایانەوە وەستاوی
تۆیان نیشانی من داوە
لەسەر بورجی بەختی گەورەی ئەندەرێکی بازرگانی
یا خود لەناو وێنەیەکدا کە شەڕی ناوخۆ بە دەستە سوورەکانی خۆی گرتوێتی و
قاتەکەت خوێن ئەچێتەوە و
چۆن تەپ و تۆزی پشتەوەیش بێ دەربەستی
من تۆم بەو جۆرە بینیوە