ئاڵەکۆک

محەمەدسەدیق مەحموودی add_a_photo
محەمەدسەدیق وەنەوشە
٨. باشترین شاگرد
تەمەنی گەنجی و نەشەی لاویم
بە غەم و دەرد و ئاخەوە ڕابرد
خول و سووڕی زەمانە تێناگەم
لە منی دڵپەژاری بۆ واکرد؟ :
خڕکە بەردی بەڵای پێدا دام
هەرچی بەر دەستی هات زلە یا ورد
ئەو سەعاتەی کە هاڕەهاڕی سوور
گڵی گڵگۆی لە سەر لەشم لابرد
چ دەڵێ ڕۆژگار کە لێی پرسن:
بۆ سەدیق وا ژیا و ئاوا مرد؟ !!
گەرچی ژانی ژیان وناخۆشی
بوون لە دەورووبەرم لە هەرلا گرد
هێشتە شادم لە مەکتەبی ژینا
پوختە بووم ئەمنی باشترین شاگرد

پەراوێز edit