شاعیر: محەمەدسەدیق کتێب: وەنەوشە سەرناو: باشترین شاگرد تەمەنی گەنجی و نەشەی لاویم بە غەم و دەرد و ئاخەوە ڕابرد خول و سووڕی زەمانە تێناگەم لە منی دڵپەژاری بۆ واکرد؟ : خڕکە بەردی بەڵای پێدا دام هەرچی بەر دەستی هات زلە یا ورد ئەو سەعاتەی کە هاڕەهاڕی سوور گڵی گڵگۆی لە سەر لەشم لابرد چ دەڵێ ڕۆژگار کە لێی پرسن: بۆ سەدیق وا ژیا و ئاوا مرد؟ !! گەرچی ژانی ژیان وناخۆشی بوون لە دەورووبەرم لە هەرلا گرد هێشتە شادم لە مەکتەبی ژینا پوختە بووم ئەمنی باشترین شاگرد ++++++++++++++++++++++