ئاڵەکۆک

محەمەدسەدیق مەحموودی add_a_photo
محەمەدسەدیق وەنەوشە
٣٢. هیوا... ئەوین...
هیوا، ئەوین، ئێوە چین؟
ئێوە فریشتەی زەوین!!
ڕوونکەری بیر و هەستن
کاتێ لە دڵدا هەستن
ڕایەڵ و پۆی هەزارە
زیاترە، بێ ژومارە
پاک ئەوینە، هیوایە
وەستای تەنین خوایە
هیوا، ئەوین، ئێوە چین؟
ئێوە دڵ ئەکەن بەتین
بەڵام ئەمن خۆم و دڵ
دڵی خامۆش و بێ چڵ
ئەوەن پەشێو و ماتین
لە هیچمانا نەما تین
ئێوە ئەوین وهیوام
وەک هەست و بیر و بڕوام
مردووی نێوگۆڕی دڵمن
گۆزەی شکاوی کڵمن
دەریایەکە ڕۆژگار
چ قووڵ و بن نادیار!!
شادیی دڵی گڕاویم
یا هەستی مەستی لاویم
وەک تەختەیێکی دار بوو
بە دەس شەپۆلی تار بوو
چ بکەم کوردم، ئەزانم...
بۆیە وایە ژیانم
لە هۆزێکم چەوساوە
غەم بە بەژنی بڕاوە

پەراوێز edit