ئاڵەکۆک

محەمەدسەدیق مەحموودی add_a_photo
ئەرێ ئەی دڵ ڕفێنی چاو کەژاڵم
هەتا کەی وا لە دووریتا بناڵم؟
لەزیندانی ئەوینت دا ئەسیرم
بەڵێ کوردم، کوڕی زیندان و چاڵم!!
گەلێ شادم بەوەی بێی وبڕێژی
بەشمشیری برۆکەت خوێنی ئاڵم...
بەڵام گیانە، دەترسم ڕۆژی دوایی
وە ئەستۆی تۆ کەوێ خوێن و وەباڵم
چ داوێکە گوڵم بسکت؟ کەئاوا
هەمیشە ڕایەڵە بۆ پۆی خەیاڵم
کەهەوری کەزیە ڕوی مانگت بپۆشێ
بە سروەی بای هەناسەی ڕادەماڵم
لەمەیدانی شەڕی تیری موژەت دا
ڕەزایە گورز و تەسلیمە مەتاڵم
لە دەس سیحری ڕەشی چاوی گەشی تۆ
چلۆن ڕزگار ئەبم؟ هاوار بە ماڵم!!
لەمێژە داخی عیشق و ئاخی دووریت
لە ملما بوونە ئەڵقەی تۆقی زاڵم
بە شیعرم کوت کە هەستم دەربڕێنێ
پەسەندیی تۆ بڵێت و ژینی تاڵم
کوتی: من بۆ ئەوانە بێ زمانم
کزم، لاڵم، گڕوگاڵی مناڵم

پەراوێز edit