ئاڵەکۆک

کاکەی فەلاح add_a_photo
کاکەی فەلاح دیوانی کاکەی فەلاح
٥٥. لەگەڵ شەپۆلەکانا
ئەی زستانی کڕێوە و تۆف!
سەرما و سۆڵەی بەئاخ و ئۆف
پێم بڵێ چیت لێمان ئەوێ؟ !
بۆ وەیشومەی تۆ ناخەوێ؟
لەو ڕۆژەوە کە خەزانە
بەو دڕکی گەڵاڕێزانە
دڵی گەڵا و گوڵ ئەشکێ
بولبول خوێنی لێ ئەتکێ
ئاسمانی بەرزی دڵ سووتاو
بە خوڕ فرمێسکی دێ لە چاو
بوو حاڵی سەر زەوی ئەگری
بە لێزمەی بارانی هەوری

پەراوێز edit