شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: لەگەڵ شەپۆلەکانا ئەی زستانی کڕێوە و تۆف! سەرما و سۆڵەی بەئاخ و ئۆف پێم بڵێ چیت لێمان ئەوێ؟ ! بۆ وەیشومەی تۆ ناخەوێ؟ لەو ڕۆژەوە کە خەزانە بەو دڕکی گەڵاڕێزانە دڵی گەڵا و گوڵ ئەشکێ بولبول خوێنی لێ ئەتکێ ئاسمانی بەرزی دڵ سووتاو بە خوڕ فرمێسکی دێ لە چاو بوو حاڵی سەر زەوی ئەگری بە لێزمەی بارانی هەوری ++++++++++++++++++++++