ئاڵەکۆک

کاکەی فەلاح add_a_photo
کۆڕی شەڕێکی کۆن بوو ئەوەی دیم
جالە سەرپشتی ئەسپم دابەزیم
هیچم نەئەدی لە گیا بەولاوە،
شەپۆلی ئەدا گیاش بەدەم باوە
چەن پەڵە هەورێ بە ئاسمانەوە
بێ ترس و پەروا ئەسووڕانەوە
گەڵای ئاڵتوونیش وا لێرە و لەوێ
زۆر بە داخەوە ئەڕژێ، ئەکەوێ
پڕزوڵەی لاشەی کوژرا و بەجێماو
لەگەڵ کەللەی سەر، لەگەڵ چاڵی چاو
ئەویان پێ خۆر بوو بۆ میروولەکان
ئەم جێ سەیرانگا و ڕاوی کرمەکان
بیرم کردەوە لە حاڵی بەشەر
کە بۆ سەرگەرم و سوورن لەسەر شەڕ
جا یەک هەناسەی گەرمم بە با دا
مەینەتی گێژی دام لەناو بادا
شیعرێکی شاعیری گەورەی «چین» «تۆفۆ»یە لە عەرەبییەوە کردومە بە شیعری کوردی

پەراوێز edit