شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: شانازی شەڕ سەبارەت: شیعرێکی شاعیری گەورەی «چین» «تۆفۆ»یە لە عەرەبییەوە کردومە بە شیعری کوردی کۆڕی شەڕێکی کۆن بوو ئەوەی دیم جالە سەرپشتی ئەسپم دابەزیم هیچم نەئەدی لە گیا بەولاوە، شەپۆلی ئەدا گیاش بەدەم باوە چەن پەڵە هەورێ بە ئاسمانەوە بێ ترس و پەروا ئەسووڕانەوە گەڵای ئاڵتوونیش وا لێرە و لەوێ زۆر بە داخەوە ئەڕژێ، ئەکەوێ پڕزوڵەی لاشەی کوژرا و بەجێماو لەگەڵ کەللەی سەر، لەگەڵ چاڵی چاو ئەویان پێ خۆر بوو بۆ میروولەکان ئەم جێ سەیرانگا و ڕاوی کرمەکان بیرم کردەوە لە حاڵی بەشەر کە بۆ سەرگەرم و سوورن لەسەر شەڕ جا یەک هەناسەی گەرمم بە با دا مەینەتی گێژی دام لەناو بادا ++++++++++++++++++++++