شوێنە سەیرانگای بەهارم ئێستە بەندیخانەیە
خواردنم نان و پیازە و بەرگەکەم هی کانەیە
شەربەت و خۆشاوی جەژنم چایە یان ئاوی پەتی
چێشتە خۆشەی بەربەیانم نیسکی دانە دانەیە
پێ لەناو زنجیر و کۆتا دەست و دەم گیرۆدەیە
دڵ لە گۆشەی مەینەتی دا عابید و دێوانەیە