ئاڵەکۆک

کاکەی فەلاح add_a_photo
گزنگی خۆر کە سەرلوتکەی بڵندی کێوەکان ئەگرێ
لە سنگی ئێمە، پێش ئەو کاتەیە، دوژمن نیشان ئەگرێ
بە لیزمەی گوللەبارانی، لەشی خڵتانی خوێن کەوتووم
لە دووریی خۆشەویستان، خاک و خۆڵی نیشتمان ئەگرێ
***
ژیان هەرچەندە شیرینە، بەڵام من ئارەزووم وایە
لە مردن حەز بکەم چونکە لە پێناوی مرۆڤایە
حەزم کرد یەک دڵۆپی ڕوونی گوێ جۆگەی ژیانێ بم
لەبەر چاو ون بم و بکێشم بەرەو گێژاوی دەریایە
***
نەکەی دۆش دابمێنی، پاسەوانی شەو نەڵێ باپێت
ئەوە ئەو هاوسەرە ڕێی مێردەکەی لا نەنگ و لا شەرمە
گوڵاڵەی سووری خوێناوی بەسەر سنگا کە وەک نیشان
بڵێ: هەی هەی دلێ ئەو هاوسەرە پڕ قینە چەن گەرمە
***
وەک ئەو چاوانی خۆتە ڕۆڵەکانیشم بپارێزە
نەڵێن با ڕوومەتی گەشیان لە گەردی زیللەتا ڕۆیی
ئەگەر ڕۆژێ لە ڕۆژان پرسییان: ئەی بابە چی لێ هات؟
بە ڕووخۆشی بڵێ پێیان: لە ڕێگەی میللەتا ڕۆیی
لە فارسییەوە نامەی هەڵبەستی ئەفسەرێکە لە دوا شەوی ژیانیا لە زیندانی چاوەڕوانی کوشتنی بەرەبەیان

پەراوێز edit