ئاڵەکۆک

شەریف حوسێن پەناھی add_a_photo
ساقی گوزەرا شەو، بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە، درەنگە، وەرە سا بادە بگێڕە
تا تۆ بی و مەی بێ، من و دڵ لێرە خەمۆشین
هەر دوو بە تەماتین، وەرە مەی بێرە بنۆشین
تینوویە دەمێکە چەمەنی باخی ئەوینم
ئەم باخە بدێرە وەرە مەی بێنە سەرینم
ویستوومە کە تەنیا بم و لەم سووچە بمێنم
دیسانەوە ئەم باری خەمە کەوتووە شوێنم
دەستی خەمەکەم بگرە لە مەیخانە بە دەر کە
رێگای مەدە ئێرە وەرە لەو مەستە حەزەر کە
نانا، لێیگەڕێ باکوو بمێنێتەوە گیانە
ئەم کۆترە وەیلانە دڵی گرتووە لانە
بۆ مەی نیە ساقی کە پەنا دێنمە ئێرە
هەر کەس بە شەڕابی خەمی جانانەیێ تێرە
من هەمدەمی بادەم کە خەمی سینە بە با دەم
دەستم بگرە گیانە وەرە بسپێرە بە بادەم
ساقی گوزەرا شەو، بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە، درەنگە، وەرە سا بادە بگێڕە

پەراوێز edit