ئاڵەکۆک

مەزڵووم add_a_photo
مەزڵووم دیوانی مەزڵووم
٦٦. کوڕ لە کوێ ئەبێ پیشەی کچی بێ
کوڕ لە کوێ ئەبێ پیشەی کچی بێ
سووراوی کوڵم و بۆیەی لچی بێ
سمێڵ نیشانەی پیاوە بیتاشی
دائیم خەریکی شانەی پرچی بێ
با هەستێ ڕۆحی بخاتە سەر دەس
پێشەنگی خەبات بەرنەدا بۆ کەس
تا گەل بباتە لوتکەی ئازادی
ئەوساکە بژی بە خۆشی و شادی

پەراوێز edit