ئاڵەکۆک

مەزڵووم add_a_photo
مەزڵووم دیوانی مەزڵووم
٦٥. کوشتمی ئەشقم نەما بەزەیی پیاما نەهات
کوشتمی ئەشقم نەما، بەزەیی پیاما نەهات
نەفرەتی کردم کچێ، بۆ دەوای دەردم بدات
مایەی سووتانمە، مەرهەمی دڵی زارم
خستمییە بەحری میحنەت، بۆ شیفای دەردم نەهات
کەمەندی هەر دوو پامە، وا ئەسیری خەراباتم
بە دائیم قوڕ دەپێوم، بەلکو یارم نیگا بکات
بۆ دڵی لەت لەت کردم، ڕەفیقی چۆڵ و دەشتم؟
دەرمانی دەردم بکات، لێو لەسەر لێوم بخات
فڕێی دە با دەرکەوێ، وردە خاڵی دەوری لێوت
ئەگریجەی خاو و زەردت، دەماغم بۆ موعەتتەر کات
تو خوا شیرین ئاسا، بە ناز منی بێکەس بلاوێنە
بڕێژە خوار ئەشکی خوێنین، بۆ مەزرەعەی جەور و جەفات
گرفتاری دەردی عەشقم، وەکوو فەرهاد غەرقی خوونم
ئینتیزاری وەسڵی تۆیە مەزڵووم، حَینَ یٲتی وَقت الوَفات

پەراوێز edit