ئاڵەکۆک

مەزڵووم add_a_photo
مەزڵووم دیوانی مەزڵووم
٥١. مەعشوقی منە غەزال دولبەرم
مەعشوقی منە غەزال دولبەرم
مەحبوبی خۆمە شێوەی سەروەرم
چاوم چاوەڕێی فەرمانی عەینە
دڵ پەشێواوی خەمی زوڵفەینە
باخی ئیرەمم خەت و خاڵی لەیل
کانی گەوهەرم کەلامی بەمەیل
هەتا مەیلت بوو عەشقت لە سەرما
بە بێ مەیلی تۆ دڵ شەوقی نەما
پیشەی فەرهادەو مەجنونە کارم
وێڵو ئاوارەی کەژو کۆسارم
کتێبە: کەشکۆڵ، قەڵەمە: عەسام
دەروێشی ئەکەم تا یوم القیام
مەزڵوومی بێکەس بێ بەهرەو ئیقبال
پشتیوانت بێ یەکتای ذوالجلال

پەراوێز edit