ئاڵەکۆک

مەزڵووم add_a_photo
مەزڵووم دیوانی مەزڵووم
٤٩. میوانی تۆم ئەم ئێوارە تۆ بزانە بە یەکجار
میوانی تۆم ئەم ئێوارە، تۆ بزانە بە یەکجار
ماچم ئەوێ، ماچم ئەوێ، سەیرانێکی بێشمار
داوا ئەکەم، مەقسو دەکەم! نیگایەکی گەرم و گوڕ
دەم بخەرە ناوی دەمم دەسپێبکەین بۆس و کەنار
لە باخاتی حوسنی سینەت بە موحیبەت پێم عەتا کە
دوو لیمۆی تازە ڕەسی نازەنینی نەزاکەتدار
لەم دەعوەتە با فرسەت بێ، بێ تۆ بی و خوا ڕەقیبانم
با سەراسەر خۆ لە قوڕ نێن، سەر و دامان تا بە خوار
باکت چییە مەزڵووم ئەمڕۆ ئەم دەعوەتە هەر بۆ تۆیە
بخۆ بخۆ! نەفست کوێر کە لە چیمەن و باخ و گوڵزار

پەراوێز edit