ئاڵەکۆک

مەزڵووم add_a_photo
مەزڵووم دیوانی مەزڵووم
١٩. بە ئەمری زاتی سوبحانە کە ئەمڕۆ جەژنی قوربانە
بە ئەمری زاتی سوبحانە کە ئەمڕۆ جەژنی قوربانە
هەموو عالەم موعەتتەر بوو بە بۆی ڕێحانی جانانە
سەراسەر خامەکی ئەخزەر کە پۆشی خواروو ژوورو سەر
حەزین بوو جیهان یەکسەر بە بۆی مشکینی خوبانە
وەکوو قەوس و قەزەح وایە کە سەوز و سووری لەبەر دایە
ئەڵێی جەنناتی دونیایە کوڕ و کچ حۆری و غیلمانە
بە گوڵزاری موعەتتەردا، بە ئەبرۆی مودەوەردا
بە ڕووخساری مونەوەردا ئەڵێی ماهی ئابانە
بە مەدحی بەرزی باڵای یار بە وەسفی جوانی کاڵای یار
بە سوخمەی ئاڵ و واڵای یار، هەزاری شێت و دێوانە
لە تاو چاوی عەیاری تۆ لە دەس زوڵفی ڕەشماری تۆ
لەبەر جەورو جەفای تۆ کە مەزڵووم مات و حەیرانە

پەراوێز edit