بیستوومە کورد جەژنی بوو ساڵان
لە حەمدی خواوە ئەمساڵ بوو بە دووان
لە نەورۆزدا بوو دەوڵەت بۆ کوردستان
فریای هەژار کەوت، وەک مەردی مەیدان
بوونە سەبەبی ژینی هەژاران
ئەی زاتی گەورەی ئەم حکومەتە
دوعا گۆییتان بۆمان فرسەتە
چونکە کۆششتان ژینی میللەتە
هەوڵ و تەقەلای حوب و حورمەتە
دائیم دوعا گۆم بە دڵ و بە گیان
بەراتی فەرموو دەوڵەت بە هەژار
بۆ گەدای لادێ و هەژارانی شار
گەنم و جۆی زۆر دا بە فەردەو بە بار
جەژنانەی جەژنی نەورۆزی بەهار
بژی حکومەت، بمێنێ بۆمان
هیممەتی تۆیە زۆر بە ئاسانی
هەژاری دەرکرد لە چنگ گرانی
ویستی کە میللەت خۆشی ژیانی
بۆیە گەنم و جۆی زۆری بۆ هانی
پایە بڵند بێ تا ئاخر زەمان