ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٦٤. ئەلا ئەی هەر لە سەرتا پایی تۆ چاک
ئەلا ئەی هەر لە سەرتا پایی تۆ چاک
جەماڵت وەک قەدی ڕەعنایی تۆ چاک
هەموو ئەخلاقی تۆ دڵ پێ خوەش و جوان
بە زێبایی هەموو ئەعزایی تۆ چاک
ئەپرسن چاوی من حەیرانە بۆ چی؟
دەبینێ نێرگسی شەهلایی تۆ چاک
وڵاتی دڵ شوکر بێ فیتنە ماوە
کە دیویە ڕووی موڵکارایی تۆ چاک
بە باڵای هێندەران کۆتا و تەنگە
خەڵاتی حوسنە بۆ باڵایی تۆ چاک
لە عالەم دا نییە هاوڕەنگی حوسنت
مەگەر خۆت بی وەکوو هەمتایی تۆ چاک
بە عیشقت هێندە پێبەرجێیە تاهیر
وەکوو باسی جیهانپەیمایی تۆ چاک

پەراوێز edit