نزیکە هاودەمان کاتی نەمانم
لە دەس دەرچوو ئەڵێن مایەی ژیانم
جەفابارم کە یارم بێوەفا بوو
کە ئەو چوو سا کە با دەرچێ گیانم
وتم قازانجمی پێویستە وەک خۆی
کەچی وا بووەتە پێکهێنی ژیانم
خوشا وەختێ لە هەستی بێ خەبەر مام
بوتی زوهرەجەبین خۆی دا نیشانم
نیشانەی شادمانیم بوو بە میحنەت
کە بێ مەیلە مەهی پەڕتەوفشانم
دوو چەندانە ئەمن سەبرم لە ئەییوب
بەڵام بێ سوودە ڕەنجی ساڵیانم
ئومێدی گەنجی وەسڵم لا نەماوە
ئەوا ماری فیراقە هاوزمانم
دەریغا بووبە تەعنەی لانشینان
لە لاما دانەنیشت یاری جوانم
ئەڵێن بێ مەیلە تاهیر میهرەبانت
چلۆن بڕوا بکەم ببڕن زوانم