ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٣٣. بە تاڵی بۆچ لە شاری قەسری شیرین دەربچێ یارم
بە تاڵی بۆچ لە شاری قەسری شیرین دەربچێ یارم
دەخیلە غەوسی ئەعزەم هیممەتی خۆت کە مەدەدکارم
کزەی سۆزی هەناسەی سەرد و گەرمی ئاگری داخم
زەلیلی دەستی بێگانەم ئەسیری بەندی ئەغیارم
شکاوە شووشەکەی خاتیر بە بەردی تەعنی بەدخوازم
تکاوە قەترەکەی حورمەت بە ئاوی تاڵی گوفتارم
ئەمان لافاوی فرمێسکم نەکا خانەی ئەمەل کاول
دەخیلە بای هەناسەم با نەبا ئەوراقی ئاسارم
بەسە یاری جەفای مەحبووب و تانەی هەرکەس و ناکەس
خودایا هیجری قیبلەم با نەبێتە ڕەنج و سەربارم
لە قاپی ڕەحمەتی تۆدا بە پەستی بەرزە لاڵەی من
ئیلاهی من جەفاپیشەم خودایا من گوناکارم
بە حەققی ئەو کەسەی وا جورعەنۆشی بەزمی لَولاکە
دەروون چاکم دەسا ڕەحمێ بە حاڵی خەستە و زارم
ئەمن بێ حورمەتم خۆت حورمەتی دۆسانی خۆت بگرە
لەبەر خواری و زەلیلی دۆستی تۆ من بەرزە هاوارم
محەممەد تاهیری تاهیرنەسەب ها قەلبی غەمبارە
منیش تاهیر لە چاوان بۆ غەمی ئەو ئەشکی خوێنبارم

پەراوێز edit