ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٢٦. ئەی برا باسی من و ڕەنجی فیراق
ئەی برا باسی من و ڕەنجی فیراق
بوەتە واتەی هەموو ئەربابی ویفاق
دڵی سووتاوە بە حاڵم هەموو کەس
غەیری بێ ترس لە خودا و ئەهلی نیفاق
بەو برۆی جووتە کە هەر وەک تاقە
مام لە هۆش و خیرەد و تاقەت تاق
بەو دوو لیمۆیە کە بیماری غەمم
دەگرین جوملە بە حاڵم عوششاق
بەو دوو چاوانە کە شەیدای ئەتۆم
با بکەن لۆمە و تانەم ئافاق
تۆ هەموو کاسی مەرامت بە موراد
من وەکوو کاسەیی خاڵی وڕ و واق
زاقە چاوم کە چی تاهیر ڕۆیی
مَن لِا لامِهِ صدری قد ضاق

پەراوێز edit