شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: ئەی برا باسی من و ڕەنجی فیراق ئەی برا باسی من و ڕەنجی فیراق بوەتە واتەی هەموو ئەربابی ویفاق دڵی سووتاوە بە حاڵم هەموو کەس غەیری بێ ترس لە خودا و ئەهلی نیفاق بەو برۆی جووتە کە هەر وەک تاقە مام لە هۆش و خیرەد و تاقەت تاق بەو دوو لیمۆیە کە بیماری غەمم دەگرین جوملە بە حاڵم عوششاق بەو دوو چاوانە کە شەیدای ئەتۆم با بکەن لۆمە و تانەم ئافاق تۆ هەموو کاسی مەرامت بە موراد من وەکوو کاسەیی خاڵی وڕ و واق زاقە چاوم کە چی تاهیر ڕۆیی مَن لِا لامِهِ صدری قد ضاق ++++++++++++++++++++++