ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٢١. خەستەیی باری گوناهم غەوسی گەیلانی مەدەد
خەستەیی باری گوناهم غەوسی گەیلانی مەدەد
شەرمەسارم ڕووسیاهم قوتبی ڕەببانی مەدەد
ژەنگی عصیانها منی مەغزووبی عالەم کردووە
هەڵکە دیجلەی ڕەحمەکەت مەحبووبی سوبحانی مەدەد
زاهیرم بێرزراوی عالەم باتینم پڕ داخ و دەرد
دڵ لە زوڵمەت کەیلە ئەی قەندیلی نوورانی مەدەد
من زەلیلی هەڕگ و بێڵ و بێ دەلیل و ڕێنەزان
ئەی هیدایەتبەخشی جەمعی جین و ئینسانی مەدەد
من سەراپا نوقمی زوڵماتی گوناه و زیللەتم
مەوریدی عِزّی تَجلّای نوری مَنّانی مەدەد
من موتیعی نەفسی بەدفەڕ ماو لە تاعەت بێ نەسیب
ئەی شەهەنشای بەرحەقی شاهانی ڕۆحانی مەدەد
بێ بەش و مایەتەباه و تێشکاو و موفلیسم
مەهبەتی فەیز و فوتوحی زاتی یەزدانی مەدەد
بۆ دڵی مردووم دەخیلە وەک مەسیحا هیممەتێ
لوتفی ئەنفاست شنۆی ئەنفاسی ڕەحمانی مەدەد
چاوەنواڕی ڕێزە ئێسقانی موبارەک خوانی تۆم
ئەی سەگانی دەرگەهت شێرانی مەیدانی مەدەد
کەی من ئەوجاهەم هەیە تا بڵێم سەگی دەرماڵی تۆم
بۆ سەگی دەرماڵەکەت کەم خۆم بە قوربانی مەدەد
کاتی مردن سەرفەرازم کە بە فەیزی مەقدەمت
بۆ خەلاسی من لە تەفتیناتی شەیتانی مەدەد
ڕۆژی مەحشەر بمخەرە ژێر سێبەری بەیداخەکەت
قوتبی بێ هەمتا دەخیلە غەوسی بێ سانی مەدەد
هیممەتی ڕۆحی موقەددەس گەر نەکەیتە باوەڕم
کێ نەجاتم دا لە تەسویلاتی نەفسانی مەدەد
جورعەیێ چەشمەی حەقیقەت تینوویی ئەلتافی تۆم
ئەی ئیمام و ڕەهبەری مەردانی عیرفانی مەدەد
پەردەپۆشی بە، بە زەیلی مەرحەمەت ڕۆژی جەزا
گەر لە تاهیر دەرکەوێ ئاساری نادانی مەدەد

پەراوێز edit