ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٢. بە عیشوە دڵبەری و دڵداری هێشتا
بە عیشوە دڵبەری و دڵداری هێشتا
بە غەمزە خوێنخوەر و جەبباری هێشتا
بە ڕەوتی ئاهووانە و غونجی تاووس
نیگارین یارەکەی پێراری هێشتا
ئەگەرچی بێ دڵ و دینم لە داخت
لە دڵدا حاکمی زۆرداری هێشتا
بەڵێ تەرکی وەفا ڕەسمی قەدیمە
نەبوویتە غەیری من هەر یاری هێشتا
بە لێوان ڕووحبەخشی وەک مەسیحا
بە چاوان نێرگسی بیماری هێشتا
بە نافەی زوڵفی پڕ چین و موسەلسەل
کەسادی تەببەت و تاتاری هێشتا
ئەمن سەرمایەکەم بەربادە و ئاخۆ
لەبەر من عاجز و غەمخواری هێشتا؟
بەڵێ گەرچی خەتا ڕۆییت بە یاری
لە پێش چاوم نکووکرداری هێشتا
ئەگەرچی بۆ ڕەقیب وەک گوڵ دەپشکووی
لەلای من نەوگوڵی بێخاری هێشتا
نەڵێی تاهیر لە ڕەفتارم بووە زیز
لەتیف و شۆخ و خۆش ڕەفتاری هێشتا

پەراوێز edit