ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
١. ئاخ لە میهر و وەفا نیشانە نەما
ئاخ لە میهر و وەفا نیشانە نەما
هەر نەبوو یا کوو لەم زەمانە نەما
ئەشک و ئاه و سەر و دڵ و دینم
بێ بەها ڕۆیی و بەهانە نەما
گوڵی بەختت بە دڕکوداڵە قەرین
بولبولا شۆری عاشقانە نەما
ئەرغەنوون ساکت ئەرخەوان بێڕەنگ
ئەسەری بادەیی موغانە نەما
دەف وەکوو ڕازی عیشقی من دڕیا
کاتی شەوق و نەوا و تەرانە نەما
بێ وەفا بووم ئەگەر نیگاری عەزیز
کە هەرا و وەجدی سەرمەسانە نەما
چاوی من تانەگیری یارانە
دوژمنا بۆ تۆ وەختی تانە نەما
دڵەکەم حیزەجاڕی تیری غەمە
ئیحتیاجی بە ئەم نیشانە نەما
سەیلی میحنەت لەدووتە ئەی تاهیر
باسی تۆ ئیدی لەم میانە نەما

پەراوێز edit