ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
١١٢. وەکوو داری ئەمەلم سەبر و وەفام بێ سەمەرە
وەکوو داری ئەمەلم، سەبر و وەفام بێ سەمەرە
وەکوو ڕێگەی تەڵەبم، ڕێم هەموو کێو و کەمەرە
من کە ماڵکاولی دەستی ستەمی جانان بووم
چی بڵێم قیروسیە وا دڵەکەم دەربەدەرە
گوێم نەدایە ئەگینا پێی دەوتم ناسیحی عەقڵ
مەگرە ئەم ڕێگەیە پڕ جەردە و خەوف و خەتەرە
خەبەری دامێ بە دنیایێ ئیدی ئاواتت بەدینایی
ئێستە وا خۆی دەنوێنێ کە ئەڵێی بێ خەبەرە
بۆچ لەبەر چاوی ئەتۆ کەوتووە تاهیر جانا
هیچ دەزانی کە بە دڵ تاڵبی ساحیب نەزەرە

پەراوێز edit