تەعەللوق دەردی بێ دەرمانە کاکە
بە ڕاستی ئێشی بێ سامانە کاکە
لە دنیا زۆر گەڕام دەس خەم دەوایێ
دەوای گەر دەس کەوێ گریانە کاکە
ئەوی وا سەروەری دڵسۆزی ئەمرێ
بە بێ شک ژینی وەک مریانە کاکە
لە بەر چی من بژیم پاشی حەمە بەگ
دەبێ چیم دەس کەوێ لەم مانە کاکە
کە من سەرداری وەک ئەو شامە بڕوا
چ نەفعێ بۆ منە لەم مانە کاکە
وەکوو مەجنوونە ئیستە حاڵی مینە
لە دووری ئەو دڵم بریانە کاکە