ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٨٩. بە نۆی ئەیلوول و پاییز فەسڵی دڵکەش
بە نۆی ئەیلوول و پاییز فەسڵی دڵکەش
بە ڕۆژی شەممەیی عالی سەعات شەش
لە عەین و فەیزی ئەو ڕۆژە سەماوات
منەوەرتر لە ڕۆژان بوو بە سەدقات
بە پەروین موشتەری ئەیدا مونادی
جهان پڕ بوو لە زەوق و کەیف و شادی
بەشیرێ هات و هاوردی بەشارەت
غەم و ئێشی دڵی بردم بە غارەت
وتی ئەمڕۆ لە گەنجینەی کەرەم کار
بە تۆ دریا کوڕێ وەک دوڕڕی شاوار
کوڕێ مەسعوود ساحب بەخت و ئیقباڵ
بە نۆی ئەیلوولی هەژدەی مانگی شەووال
لە ئینعام و عەتایی داوەری حەی
وتم حەمد و سەنا و شوکری بێ پەی
کرا مەولوود و نەزر و شایی تەرتیب
بە ئارا ناونرا مەحموود سەرتیپ
موئەڕڕێخ کردی بەحری ئەبجەدی تەی
وتی مێژوو بە سەرو و غونچە هەی هەی
لەدایکبوونی مەحموود سەرتیپ

پەراوێز edit