شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: بە نۆی ئەیلوول و پاییز فەسڵی دڵکەش سەبارەت: لەدایکبوونی مەحموود سەرتیپ بە نۆی ئەیلوول و پاییز فەسڵی دڵکەش بە ڕۆژی شەممەیی عالی سەعات شەش لە عەین و فەیزی ئەو ڕۆژە سەماوات منەوەرتر لە ڕۆژان بوو بە سەدقات بە پەروین موشتەری ئەیدا مونادی جهان پڕ بوو لە زەوق و کەیف و شادی بەشیرێ هات و هاوردی بەشارەت غەم و ئێشی دڵی بردم بە غارەت وتی ئەمڕۆ لە گەنجینەی کەرەم کار بە تۆ دریا کوڕێ وەک دوڕڕی شاوار کوڕێ مەسعوود ساحب بەخت و ئیقباڵ بە نۆی ئەیلوولی هەژدەی مانگی شەووال لە ئینعام و عەتایی داوەری حەی وتم حەمد و سەنا و شوکری بێ پەی کرا مەولوود و نەزر و شایی تەرتیب بە ئارا ناونرا مەحموود سەرتیپ موئەڕڕێخ کردی بەحری ئەبجەدی تەی وتی مێژوو بە سەرو و غونچە هەی هەی ++++++++++++++++++++++