بە بەردی دووری باڵاکەت شکاندت شووشەیی سەبرم
ئەجەل میوانە قەبر هەڵکەن ئەوا ڕۆیینە سەر قەبرم
بە ئاری دووریەکەت جانا ئەوا سووتا سەراپای من
هەر ئەووەڵ ڕۆژ قەرارت دا ئەبێ لەم ئارەدا بمرم
بە ئاگر تۆ منت سووتان و خاڵق مانعی ئارە
لە دیوانی خوا شەرتە نگارا یەخەکەت بگرم
ئیلاهی گیر نەبێ ئاهم لە دونیادا بە جوانی یار
لە حەشرا بیکە شەرعی من ئەگەر ئیسلام ئەگەر گەبرم
ویساڵ بۆ من وەکوو عەنقایە ئیسمی بێ موسەممایە
بە چاو نابینم ئەو ڕۆژەی هەتا ڕۆژێ ببێ عومرم
وەکوو مینە لە دووریتا بە ئاری جەرگ و دڵ سووتام
خواوەندا بە لوتفی خۆت لە گەڵ ئەو شۆخە بێ حەشرم