ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٨٠. بریندارم بە پەیکانی دوو چاوی
بریندارم بە پەیکانی دوو چاوی
گرفتارم بە داوی زوڵفی خاوی
من و عەشقی بە سانی ئار و نەوتین
لەبەر چی پێم ئەڵێن بۆ تۆ سووتاوی
مەکەن مەنعم ڕەفیقان قەت لە عەشقی
کە دڵ وەک کوڕکوڕە و ڕووی ئەو هەتاوی
وتم بولبول وەرە عەهدێ ببەستین
نەبیت پاشگەز هەتا ئەو ڕۆژە ماوە
ئەبێ وەک من لە چاوت خوێن بڕێژی
وتی من بەندەیی عەشقم عەزیزم
ئەگەر تۆیش هەر وەکوو من لێ بڕاوی
هەتا مینە گرفتاری بە داوی

پەراوێز edit