ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٧٨. بابە گیان فەرمووت حەسەن لە کوێیە
بابە گیان فەرمووت حەسەن لە کوێیە، کێیە بۆم بێنێ
دەس کاتە ملم جەرگم توێ توێیە، تاسەم بشکێنێ
ئەوا حەسەن هات بە هەڵەداوان، تو خوا تۆ مەڕۆ
دەس کاتە ملت بە کوڵ بە گریان، سەریش بە قوڕۆ
بۆ چی داوات کرد بۆ چی نەوێسیای، بەندی دڵەکەت
هەتا بێتە لات بێتە دی هیوات، دەس کا ملەکەت
حەسەن چاوەڕێ و باوکی کەی بێتۆ، دیاری بۆ بێرێ
وەختێکی زانی ئەگری بە سەر تۆ، چۆن ڕوح ئەسپێرێ
میرم ڕۆڵەکەی ئارامی گیانت، ئەمشەو نیوەشەو
هات وەکوو جاران سەرکا سەر ڕانت، تاوێ بکا خەو
کە چی نەیزانی لە سیابەختی، ئەم چەرخەش نییە
دەکا بە ئێش و دەرد و زام سەختی، ناڵە و شینییە
گەورەم نەک حەسەن گشت بەگزادەی جاف، لەم کۆچی تۆیە
غەرقن لە قوڕا بە یەقینی ساف، هەر باوکە باوکەڕۆیە
شیوەن بۆ کەریم بەگی باوکی

پەراوێز edit