ئەی فەلەک کورد کوڕی تۆی کوشت برای تۆی سەربڕی
قاپیی کەعبەی شکاند، یا پەردەیی بەیتی دڕی
بۆ لە هەر لاێی بە ئاوی چاوی خوێناوی جگەر
غونچەیێکی ئارەزووم بڕوێ بە ناکام ئەیبڕی
---------------
هەر شەوی کورد بێ ئەبێ تاریکستان بێ و بێ فەڕی
سەربەسەر عالەم لە سات بەهرەی خۆشی و ئازادییە
بەهرەیی کورد ژێردەسی و مەحکوومی و تالع شەڕی
بۆ چی کوفرە تو خوا ئەی چەرخی دوونی دوون پەرەست
دەفعەیێکیش تۆ بە پێی دڵخوازی ئێمە هەڵپەڕی
حەققی خۆتە هەرچییەکمان پێ ئەکەی پێمان بکە
چونکە مەعلوومە کە سووک و بێ سەبات و جڵفڕی
لێت موحەققەق بێ ئەزانین وەک ئەزانین خوا حەقە
تۆ دەنی و هەرجایی و عادی پەرەست و دوونکڕی
ژن کە مەشهوورن بە بێ شەرت، شوویێ یا دوو شوو ئەکەن
تۆ هەموو شەو بووک و خۆر کەوت، بێوەیێکی قۆڵتڕی
(مینە جاف عیرفان و جەوهەر تالعی لێلا نەبێ
پارەیێ ناکا لە مەیدانا ئەگەر شێری نەڕی