ئەمان جانا ئەوا مردم لە حەسرەت ماهی تابانت
ئەپرسی ئاری تێبەردام شەرارەی ئاری هیجرانت
دەناڵێم وەکوو بولبول لە دووریی ڕووی گوڵت دائیم
بە ڕیسوایی ئەسوڕێمۆ لە عیشقی سەر بە داستانت
بزانی گەر بە ئەحواڵم لە دەورەی دووری باڵاکەت
موحەققەق ئێزن ئەدەی ئیتر بە بێ خۆف بێمە دیوانت
ئەمە مەعلوومە تۆ ڕەحمت نییە هەرگیز لە دەرحەق من
ئەزانم ئەمکوژی ئاخر بە غەمزەی چاوی فەتتانت
دەسا تو بی و خوا تا کەی بە خوێنی دڵ موداراکەم
بفەرموو با شەهیدم کەن فەڕەنگ تابووری موژگانت
ئەترسم بیشمرم ڕۆژی قیامەت یەخەگیرم بی
لەوێشدا ڕێم نەدەی بێ خۆف کە بێمە ناو شەهیدانت
ئەگەر ڕەحمێ بە حاڵی من نەکەی ڕۆژی جەزا شەرت بێ
وەکوو مینە لە دیوانی خوادا بێمە مەیدانت